خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان نزیکە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە بە تەماین خولی پێنجەمی گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان بە میوانداری عێراق بەڕێوە ببەین، وتی: سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان، گفتوگۆکان درێژە دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بە تەماین خولی پێنجەمی گفتوگۆکان ئێران و عەرەبستان بە میوانداری عێراق بەڕێوە ببەین.

خەتیب زادە جەختی کرد: سەرەڕای هەموو بابەتە دژەکانی نێوانمان، هەوڵمان دا بە وەلانادنی هەموو خاڵە دژەکان گفتوگۆکانمان درێژە بدەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: هۆکارەکان، فەرماندەرەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە لە جەنایەتی ئاشکرای تیرۆری سەردار سولەیمانی دەستیان هەبوو نە دەبەخشین و نە لەبیری دەکەین و بە هەموو هەوڵی خۆمانەوە جەنایەتەکە شوێنگیری دەکەین.

ئەورووپا خۆی بە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بزانێت نەک نوێنەری کەسانی دیکە

خەتیب زادە هەروەها لە کاردانەوە بە گۆڕینی دانوستانکارانی دوو وڵاتی ئەورووپی وتی: گۆڕینی هەندێک لە دانوستانکاران بەهۆی گۆڕینی حکومەت لە ئەڵمانیا وبریتانیاش بە بۆنەی خانەنشین کرانی دانوستانکاری پێشووە.

ناوبراو درێژەی دا: چاوەڕوانی ئێمە لە وڵاتانی ئەورووپی ئەوەیە کە خۆیان بە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بزانن نەک وەکوو نوێنەری لایەنێکی تایبەت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها زیادی کرد: کەواتە بە پێی ڕاستییەکان وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵ بدەن کە هەموو ئەندامەکان دڵنیا ببنەوە کە ئەمریکا بە شیوەی کاریگەر و دەستەبەر کردنی هەندێک بەڵێن بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لە ئەو یارییە کە لەژێر ناوی دابەشکاری دەیکەن، خۆیان ببوێرن.

News Code 40661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha