شەڕ لە یەکەمین کۆبوونەوەی پارلەمانی عێراق/ دۆخی مەشهەدانی ناجێگیرە

یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوە چوو و شەڕی لێ کەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلفورات, یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوە چوو.
مەحموود مەشهەدانی نوێنەری هاوپەیمانی عەزم و سەرۆکی سونەی پارلەمان, خولی نوێی پارلەمانی بە شێوەی فەرمی دەست پێ کرد و وتی: بەڵێ بۆ عێراق و هێزەکانی ئێمە و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە.
ئەم دانیشتنە بە ئامادە بوونی ۳۲۵ نوێنەر بەڕێوە چوو و نوێنەران لەم دانیشتنەدا سوێندیان خوارد.
سەرچاوە عێراقییەکان لە دەرگیری و شەڕی نێوان نوێنەرانی پارلەمانی فراکسیۆنی سەدر و نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە شێعەکان بە بۆنەی فراکسیۆنی زۆرینە هەواڵیان داوه.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە مەشهەدانی داوای هەڵبژاردنی خێرای شاندی سەرۆکایەتی لە نوێنەران کردبوو.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای وەدوا خستنی هەڵبژاردنی شاندی سەرۆکایەتی کردبوو.
سەرچاوەکان هەروەها لە ناجێگیر بوونی دۆخی مەشهەدانی بە بۆنەی ئەم شەڕە هەواڵیان داوە و وتوویانە بە ئامبولانس بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە.

News Code 40655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha