داکۆکی پارت و لایەنە کوردەکان لە سەر پێویستیی پێک هێنانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییە شێعەکان لە عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە سیاسییە شێعەکان جارێکیتر داوای لە ڕەوتی سەدر کرد هاوپەیمانی فراکسیۆنی زۆرینەی پارلەمان پێک بێنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدل ئیست نیوز، چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە سیاسییە شێعەکان جارێکیتر داوای لە ڕەوتی سەدر کرد هاوپەیمانی فراکسیۆنی زۆرینەی پارلەمان پێک بێنن.

هەواڵدەری فەرمی واع ڕایگەیاند: لە بڵاوکراوەی فەرمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە سیاسییە شێعەکاندا نووسراوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ئەندامانی ئەم چوارچێوەدا، بابەتی فراکسیۆنی زۆرینە لێک درایەوە.

هەروەها داوا لە هەموو نوێنەرە شێعەکان کراوە پێکەوە فراکسیۆنی زۆرینە پێک بێنن و مەبەست لەم بانگهێشتە پاراستنی مافی یاسایی و سەقامگرتوویی لە رەوتی سیاسی وڵاتە.

لە لایەکیترەوە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە دیدار لە گەڵ شاندی دانوستانکاری حیزبە کوردەکان وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێی وایە بەش بەش بوونی کورسییە شێعەکان بۆ هیچ لایەنێک باش نییە.

لە بڵاوکراوەی فەرمی فەتحدا نووسراوە: عامری داکۆکی کردووە بە هەمان شێوە کە سونە و کوردەکان پێکەوە ڕێککەوتن، دەبێ شێعەکانیش ڕێکەون و بۆ ئەم ڕێککەوتنە هەوڵ ئەدەین چونکوو وڵاتمان بەرەوڕووی قەیرانی گەورەیە.

News Code 40637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =