AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٨ ١٣:٤٧

مێهر لێکی دایەوە؛

بەردەوام بوونی دانوستانە سیاسییەکان لە عێراق/یەکپارچەیی شاندی هاوئاهەنگی شیعە

بەردەوام بوونی دانوستانە سیاسییەکان لە عێراق/یەکپارچەیی شاندی هاوئاهەنگی شیعە

سەرەڕای هەندێک دەنگۆ لەسەر چەند لق بوونەوەی شاندی هاوئاهەنگی شیعە، ئەو شاندە هێشتا بە شێوەی یەکپارچە درێژە دەداتە کاری خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستاکە تەنیا دوو ڕۆژی ماوەیە کاتی بەڕێوە چوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق. ماوەیەک لەمەوپێش بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی فەرمانێک کاتی بەڕێوە چوونی ەیکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی ئەو وڵاتەی دیاری کرد.

بەرهەم ساڵح بە دەرکردنی ئەو فەرمانە، ڕۆژی 9 ی جوونی ئەمساڵی داهاتووی وەکوو رێکەوتی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق دیاری کرد. لە فەرمانی سەرۆک کۆماری عێراق هاتووە کە بەتەمەنترین کەسی نوێنەران لە پەرلەمان، دەبێتە سەرۆکی کۆبوونەوەکە.

هەندێک لە هەواڵەکان باس لە پێشکەوتن لە دانوستانەکان لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانن.

بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایگەیاندووە: شاندی هاوئاهەنگی شیعە و موقتەدا سەدر بە مەبەستی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان هەندێک خاڵی هاوبەشیان دەستخستووە. هیوادارین کە بەزوویی و بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی رێککەوتننەکان کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوە بچێت.

لەم نێوانەدا، مێدیا بیانییەکان هەندێک هەواڵیان لەسەر بوونی دوو دەستەیی لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعە بڵاو دەکەنەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە شاندی هاوئاهەنگی تا ئێستا بە بێ هیچ دوو دەستەییەک، بە شێوەی یەکپارچە لە ئاستی سیاسی عێراق ڕۆڵی گێڕاوە.

لە هەمان پێوەندیدا، ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی عەرەب زمانی "عەرەبی 21" بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک پاگەندەی کرد کە شاندی هاوئاهەنگی شەیعەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر سەبارەت بە وەلا نانی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا بە ڕێبەرایەتی نووری مالیکی لە فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی، گەییشتووەتە ڕێککەوتن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق زۆر زوو هەواڵەکان لە ئەو بوارەی وەدرۆ خستووەتەوە و ڕایگەیاند کە شاندی هاوئاهەنگی شیعی بە شێوەی یەکپارچە درێژە دەداتە کاری خۆی.

ڕەوتی سەدر لە حاڵێکدا لەسەر پێداویستی مانەوەی مستەفا کازمی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیری حکومەتی نوێی عێراق جەخت دەکات کە شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان ئەو شتە قبووڵ ناکات.

لەلایەکی تریشەوە، سەرەڕای ئەوەی کە شاندی هاوئاهەنگی شیعی و ڕەوتی سەدر گەییشتوونەتە خاڵی هاوبەش بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی ، بەڵام هێشتا سەبارەت بە هەندێک پرسی گرینگ پێکەوە جیاوازی ڕایان هەیە. لەوانە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی نوێیە. لە هەمان پێوەندیدا، ڕەوتی سەدر کەسانێک وەکوو مستەفا کازمی و محەمەد تەوفیق عەلاویان ناساندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شاندی هاوئاهەنگی شیعی چەندین جار و لە بۆنە جیاوازەکاندا ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک مانەوەی سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە لە پۆستەکانی خۆیان قبووڵ ناکات. بەم حاڵەوە، وادیارە کە ڕەوتی سەدر هێشتا لە سەر هەڵوێستەکانی خۆی جەخت دەکات و لە کۆتاییشدا دەیەوێت مستەفا کازمی وەکوو بژاردەی یەکلایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بانسێنێت.

News ID 40635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha