بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوە میداییەکان ڕایانگەیاند: چەند کەسی چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەحمەد عەبدولموتەلیب عەبدوڕەزاق، ئەندامی حەشدی شەعبی لە بەغدا و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان گولەباران کرد.
بینەرانی ئەم ڕووداوە ڕایانگەیاندووە: ئەحمەد عەبدولموتەلیب کراوەتە ئامانجی هێرشێک و ئێستا لە نەخۆشخانە دایە.
ئەمە لە حاڵێک دایە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم فەرماندە واتا هاوژین و ٣ منداڵەکەی شەهید کران. ئەم ڕووداوە بەیانی ئەمڕۆ ڕووی داوە.
بۆچوونی ئێوە