مەترسی چڕ بوونەوەی هێرشەکانی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا

هەندێک کارناسان بە ئاماژە بە هێرشەکان چەند مانگی دوایی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، لە ئەگەری چڕ بوونەوەی ئەو هێرشانە لە ساڵی نوی هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر شانە نوستووەکانی داعش لە مانگەکانی دوایی هێرشگەلێکیان لە دژی بنکەکانی هێزەکانی هەسەدە ئەنجام داوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هەندێک فەرماندەکانی هەسەدەش لە ئەو هێرشانە کراونەتە ئامانج.

کالین کلارک، لێکۆڵەری باڵا لە ناوەندی سۆفان لە نیۆیۆرک هۆشداریی دا ئەگەری هەیە ئەو هێرشانە ئامدەکارییەک بۆ ئەو گرووپە بۆ ئەنجامی هێرشی نوێ لە داهاتوو لە ئەو ناوچە بێت.

ناوبراو رایگەیاندووە: ئەو گرووپە زۆر دەرفەت خوازە و لە هەڵەی حکومەتەکان لە ناوچەکە کەڵکوەردەگرێت.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاش وتی: ئەگەری هەیە داعش لە ساڵی نوێ یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی سووریا دەبێت و چاوەڕوانی دەکرێت هێرشی زیاتر بکاتە سەر هێزە کوردییەکان.

News Code 40616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =