AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٥ ١٦:٣٨

فالح فەیاز:

ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتن درێژە ئەدەین/پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان

ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتن درێژە ئەدەین/پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن، وتی: ئێمە ڕێگای ئەم کەسانە درێژە ئەدەین و داکۆکی دەکەینە سەر پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس ئەمڕۆ بە بەشداری کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق لە بەغدا بەڕێوە چوو.

فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: ئێمە ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتن درێژە ئەدەین و بەرگری لە خاکی عێراق دەکەین.

ناوبراو داکۆکی کردە سەر پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و وتیشی: ئێمە هاوڕێ لە گەڵ دەوڵەتی عێراق بۆ دەرکردنی ئەم هێزانە ئامادەین

News ID 40609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha