زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانی ئیغدیر ئەشکەنجە دەدرێن و برسیەتی دەکێشن

هۆگر باتو زیندانی سیاسی کورد بەهۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر پشکنینی جەستەیی بە ڕووتی، لە زیندانی ئەمنیەتی ئیغدیر کەوتە بەر شەق و تێهەڵدانەوە و ئەشکەنجە درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆگر باتو زیندانی سیاسی کورد بەهۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر پشکنینی جەستەیی بە ڕووتی، لە زیندانی ئەمنیەتی ئیغدیر کەوتە بەر شەق و تێهەڵدانەوە و ئەشکەنجە درا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، باتۆ زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ماردینە کە بە هۆی دۆسیەی پێکدادانەکانی نوسەیبین لە زیندانی ئەمنیەتی باڵای ئامەدە، بە فەرمانی دادوەری گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەمنیەتی ئیغدیر.

ناوبراو دوای گواستنەوە بە ڕووتی جەستەیان پشکنیوە. باتۆ بەهۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر پشکنینی جەستەیی بەڕووتی کە لە باری یاساییەوە قەدەغەیە، کەوتە بەر شەق و تێهەڵدانەوە.

ئەوان باتۆیان لەسەر زەوی کێشاوە و هەر ئەو شێوەی بردوویانەتە ناو ژووری تاکە کەسی. هەروەها ئەو زیندانییە کوردە بۆ ماوەیەک درێژ لە خۆراک بێبەری کراوە.

دایکی هۆگر باتۆ بەهۆی بێ هەواڵی لە دۆخی کوڕەکەی چووەتە لای چالاکانی مافی مرۆڤ و داوای یارمەتیی لێیان کردووە. دوای ئەوە باتۆ لە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاند کە لە زیندان ئەشکەنجە دراوە و برسیەتی کێشاوە و لە ژووری تاکەکسی دایە.

News Code 40537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha