لایەنە کورد و سوننەکان لەسەر پێکهێنانی حكومەت، هاودەنگن

ڕەسوول ڕازی ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە شیعەکانی عێراق جەختی کرد کە لایەن و پارتە سوننە و کوردەکان دەتوانن لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتێک ڕێکبکەون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، ڕەسول ڕازی زیادی کرد: هەموو لایەنە سیاسیەکان لە گەڵاڵەی پێشنیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاگادار کراونەتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەر لەسەر هەڵنەبژاردنەوەی دووبارەی بەرپرسانی ئێستا سێ دەسەڵاتەکە جەختی هەیە.

شیاوی باسە لە حاڵێکدا کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی ڕێککەوتنی، بە ئامادەبوونی لانی زۆری لایەنە سیاسییەکانی عێراق جەختی کرد، لایەنی سەدری عێراق کە زیاترین ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی نوێی عێراقی بەدەست هێناوە داوای پێکهێنانی حکومەتی گشت گیر دەکات.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا ڕەوتی سەدر، فراکسیۆنی تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان زیاترین ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەست هێنا.

News Code 40508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha