هێرشی ئاسمانی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

سەرچاوە عێراقییەکان لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە بووەتە هۆی ترس و نیگەرانی لە نێو دانیشتووانی ئەوێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەک لە باکووری هەولێر لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند: ناوچەگەلێک لە کوورە سیوە، وادی مغازە و خواکورک لە ناوچەی برادۆست لە باکووری هەولێر، لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج.

ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە هێرشەکان بەربڵاو بووە و بووەتە هۆی ترس لە نێو هاووڵاتیان و دانیشتووانی گوندەکانی نزیک بە ئەو ناوچە.

News Code 40453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =