بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلکساندر لاورنتیف، نوێنەری ڤیلادیمر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا پاگەندەی کرد کە نوێنەرەکانی تورکیا دڵنیایان کردووینەتەوە کە هێزەکانی لە یەکەم دەرفەتدا سووریا بەجێ دەهێڵن.
بە پێی هەواڵی سپۆتنیک، ئەو دیپلۆماتە ڕووسیایە، وتی: هاوبەشە تورکیاییەکانی ئێمە بەردەوام ڕایدەگەیێنن و جەخت دەکەن کە ڕێز لە یەکپارچەیی، یەکگرتوویی و سەربەخۆیی سووریا دەنێن، بە شێوەی کاتی لەوێن و کاتێک کە بەستێنەکە خۆش ببێت، ئەوێ بەجێ دەهێڵن.
لاورنتیۆف زیادی کرد: ڕووسیا پێشنیاری داوەتە تورکیا کە لە شەڕ دژی تیرۆریستەکان لە ئەدلەب یارمەتیان بدات و ئەنقەرە خەریکی لێکدانەوەی ئەو بابەتەیە.
ناوبراو وتی: ڕووسیا هیوادارە بە هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی دەستەبەرکار(ڕووسیا، تورکیا و ئێران) لە ساڵی داهاتوو، ئەدلەب لە بوونی تیرۆریستەکان بسڕێتەوە.
Your Comment