بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق لە شێوەیەک کە بڕیارە بە پێی ئەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە، ڕەخنەیان گرت و سەبارەت بە بەردوام بوونی کۆنترۆڵی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە سێبەری لاوازیی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان دا.
حسێن عەلی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە گفتوگپ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە وێڕای جەخت لەسەر ئەو بابەتە وتی: شەڕکەرکانی ئەمریکا هەرێمی ئاسمانی عێراق دەبەزێنن و تاوانی هێرش بۆ سەر بنکەی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدەن. ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە پێویستی بە ڕێککەوتنێکە کە بە پێی ئەوە ڕێگری بکرێت لە چوونی ئەمریکا بۆ هەرێمی ئاسمانی عێراق بە بێ وەرگرتنی ئیزن لە بەغدا.
لە کاردانەوەیەکی هاوشێوەدا، مهند عەتابی ئەندامی بەرەی ئەلنهج عەلوەتەنی بە ئەلمەعلوومەی وت: حکومەتی عێراق پێویستی بە چوونە دەرەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراقە و بەڕێوەبردنی تەواوی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە ئەو بارەوەیە، بەتایبەتی کە زۆربەی هێزە سیاسییەکان ڕەوتی چوونە دەرەوە شوێنگیری دەکەن و چاوەڕوانی ئەنجامەکەین.
Your Comment