بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەعلوومە، قەسی عەباس ئەلشەبکی نوێنەری پارلەمانی عێراق سەبارەت بە زۆربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دا و وتی بیانووی ئەنقەرە بۆ هێرش بۆ باکووری عێراق پەکەکەیە.
ئەو وتیشی: پارلەمانی عێراق دەوڵەتی ناچار کردووە کۆتایی بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراقی بێنێت و ئەمەش تایبەت بە ئەمریکییەکان نییە بەڵکوو هەموو هێزە بیانییەکان دەگرێتەوە.
ئەلشەبکی ڕاشیگەیاند: کازمی بەڵێنی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەی داوە و هێزەکانی تورکیا درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری عێراق ئەدەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: تورکیا درێژە بە پێشێل کردنی حاکمیەتی عێراق ئەدات و دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمیش بێدەنگن.
Your Comment