بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، جەبار گەوهەری لە کۆبوونەوە لەگەڵ شارەوان و ئەندامانی شۆرای شاری نۆدشە ڕایگەیاند: سێ شاری کرماشان، سونقوڕ و نۆدشە لە ئاستی پارێزگا پێکهاتەیەکی کۆنیان هەیە کە نۆدشە بۆ وەرگرتنی گەشتیار زۆر سەرەنج ڕاکێشە.
ناوبراو زیادی کرد: دوای تۆماری جیهانی هەورامان ئێمە ئەبێ بەدوای دروست کدنی برەند و ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە بین.
ناوبراو درێژەی دا: لە ناوچەی هەورامان شاری نۆدشە بە پێی پێکهاتەی تایبەت بە خۆی و شوێنە سەرەنج ڕاکێشە سروشتییەکانی دەتوانێت وەکوو برەندێکی گەشتیاری شاری پارێزگای کرماشان بناسرێت.
گەوهەری ڕاشیگەیاند: بە پێ ئەوەی کە نۆدشە وەکوو شاری نەتەوەیی کڵاش لە دڵی تۆماری جیهانی هەوراماندایە، دەتوانرێت بە ڕێکخستنی بازاڕچەی پیشەی دەستیەکی گونجاو بۆی، ئەو شارە ببێتە برەندێکی پیشەی دەستی لە ئێران.
Your Comment