ئەمریکا ڕووداوە تیرۆریستییەکانی عێراق بۆ مانەوەی سەربازی خۆی دەقۆزێتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە عێراق بۆ درێژ کردنەوەی بوونی سەربازی خۆی لە ئەو وڵاتە دەقۆزێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەعد ئەلموتەلیبی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا قسەگەلێکی سەبارەت بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە ئەو وڵاتە و پێوەندیان لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە خاکی عێراق، هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلموتەلیبی وتی: نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕوودانی هەوڵی تیرۆریستی لە بەغدا بەرز بووەتەوە. بە نزیک بوونەوە بە کاتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەگەری بەرز بوونەوەی شەپۆلی هەوڵە تیرۆریستییەکان هەیە.

ئەو کەسایەتییە عێراقییە وتیشی: ئەمریکا ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە عێراق بۆ درێژ کردنەوەی بوونی سەربازی خۆی لە ئەو وڵاتە دەقۆزێتەوە. لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان بە بیانووی نالەبار بوونی دۆخی ئەمنیەتی لە عێراق هەوڵ دەدەن تا ماوەیەکی زیاتر لە خاکی ئەو وڵاتە بمێننەوە.

News Code 40256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =