پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هی هیچ حزبێک نییە

وتەبێژی پارتی سەبارەت بە پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق جەختی کرد کە ئەو پۆستە هی هیچ لایەنێک نییە و بە ناوی هیچ حزبێکەوە تۆمار نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود محەمەد بە ئاماژە بە سەفەری چەند نوێنەری پارتە سوننەکانی عێراق بۆ هەولێر، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکرات سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە، وتی کە پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هی هیچ حزبێکی تایبەت نییە و بە ناوی هیچ حزبێکەوە تۆمار نەکراوە.

وتەبێژی فەرمی پارتی جەختی کرد کە ئەوەی کە یەکلایی بووەتەوە ئەوەیە کە ئەو پۆستە هی کوردەکانە و لە نێوان پارتە سیاسییە کوردستانییەکان لەسەری گفتوگۆ دەکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کە بە پێی ئەوە دوو کورسی لە ژمارەی کورسییەکانی پارتی کەم بووەوە وتی کە بەڵگەی باوەڕ پێکراو لەبەردەستدان کە نیشانی دەدات ئەو دوو کورسییە بە دەستێوەردان و فریوی گەورە بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوا دژی پارتی لە ئەو پارتە وەرگیراوە و زۆربەی دەنگەکان پێنج جار بە دەست ژمێردراونەتەوە و لەگەل دەنگی ڕاگەیێندراو لە دەنگدانە ئەلکترۆنیکییەکە یەکسان بوو.

News Code 40252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =