بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا رۆژی سێشەممە سەردانی بەغدای کرد و ئەمڕۆ چوارشەممەش لە هەولێر له‌گەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
لەکۆبونەوەکەدا پرسی وزە، پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان روسیا و ھەرێمی کوردستان، بەرەو پێشبردنی کارەکانی هەردو کۆمپانیای نەوتی روسنه‌فت و گازپرۆم لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆسیەی پرسی کورد لە سوریا تاوتوێ دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە