بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە کەناڵی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی ئێران لەسەر لایەنەکانی هاتنی بەپرسی گشتی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ناڤۆکی بۆ ئێران، ڕایگەیاند: زلهێزە جیهانییەکان، بەشێک لە پیشەی ناڤۆکی ئاشتیخوازنەی ئێرانیان سیاسی کردووەتەوە، بەڵام ئێران بەدوای پیشەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەیە و هەموو بەڵینەکانی خۆی لە چوارچێوەی پادمانی جێ بەجێ کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن زلهێزەکانەوە دزەیان تێکراوە و هەڵسوکەوتی نالەباری ئاژانس لەگەڵ ئێران ڕاستییەکە کە لە ئەو بارەوە هۆشداریمان داوە.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناجۆکی ئەتۆمی وتیشی: ئەبێ بۆ بەدی هێنانی مافی ئێران هەوڵ بدەین و ڕێگری بکەین کە خراپ بوونی ناوی ئێران کە لە گفتوگۆی بەرپرسی گشطی ئاژانسی نێودەولەتی وزری ناڤۆکی لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوە هەموو ئەو بابەتانە جەختی لەسەر کرا.
کەمالوەندی بە وتنی ئەوەی کە هەموو بەرهەمهێنانە ناڤۆکییەکانی ئێران لە چوارچێوەی یاسایە و هەندێک کەس بەدوای تاوانبار کردنی ئێرانن، وتی: مێدیا ناوخۆییەکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانیان ئەبێ وشیار بن.
Your Comment