گەر ئەمریکییەکان لە عێراق نەڕۆنە دەرەوە, ئاگری شەڕ دادەگیرسێت

کەسایەتییە بەرچاوە سیاسیەکانی بەرەی تورکمانەکانی عێراق جارێکیتر دژایەتی خۆیان لە گەڵ بوونی سەربازانی ئەمریکیی لە عێراق راگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر, بە گوێرەی ئەلمەعلوومە کەسایەتییە بەرچاوە تورکمانەکانی دیالە دژایەتی خۆیان لە گەڵ بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق راگەیاند و داکۆکیان کرد گەر ئەمریکییەکان لە عێراق نەڕۆنە دەرەوە, ئاگری شەڕ دادەگیرسێت.
ئەرشەد ئوغلوو سیاسەتوانی تورکمان داکۆکی کرد: سەربازانی ئەمریکی بەرپرسی قەیرانە ئەمنییەکانی عێراقن بە تایبەت پێش و پاش ساڵی ۲۰۱٤ پشتیوانی ئەوان لە تیروریست و گرووپە توندرەوەکان کاریگەری نەرێنی زۆری بەدواوە بووە.
حەسەن ئەلبەیاتی کەسایەتییەکی دیکەی تورکمان لەم بارەوە وتی: ئێمە پێمان وایە وڵاتەکەمان دەتوانێ دۆخی خۆی بگرێتە دەست و بە سەر هەموو هەڕەشەیەکدا زاڵ بێت بۆیە دژی بوونی ئەمریکییەکان لە عێراقین.
ئەو وتیشی: گەر لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەربازانی ئەمریکی لە عێراق نەچنە دەرەوە, شۆڕشێک روو ئەدات.

News Code 40094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =