گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەریی کورد

بە پێی بڵاوکراوەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا  و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین لەم وەزارەتخانە لە گەڵ ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی شورای دیموکراتیکی سووریا دیدار و وتووێژیان کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا لە دیدار و وتووێژی وەزیری دەرەوە لە گەڵ ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی باڵای دایرەی خۆسەری کوردی لە سووریا هەواڵی دا.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە؛ دۆخی وڵاتی سووریا لەم دیدارەدا باس و وتووێژی لە سەر کرا و لێک درایەوە.

لەم دیدارەدا لایەنی ڕووسی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری هەمەلایەنە ڕاگەیاند. بە پێی ئەم بڵاوکراوە ئێلهام ئەحمەد هەروەها لە گەڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین لەم وەزارەتخانەدا دیدار و وتووێژی کرد.

News Code 40086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =