بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌رده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "نامانه‌وێ هیچ كه‌سێك وه‌ك ڕێبه‌رو سه‌ركرده‌ى ئێمه‌ى خوێندكار خۆى بناسێنێت".
هەروەها ده‌شڵێت: "پێویستمان به‌پشتیوانى هه‌موو چین‌و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام نامانه‌وێت پرسه‌كه‌مان به‌حزبیی بكرێت".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ‌و ئومێد محه‌مه‌دو ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان كاندیدانى ده‌رچوى جوڵانه‌وه‌كه له‌كاتى چونیان بۆ نیشاندانى پشتیوانى بۆ خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى، به‌دروشمى "بڕۆ.. بڕۆ" له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ده‌ركران‌و پێیانڕاگه‌یه‌نرا، چیتر نه‌یه‌نه‌وه ناو گردبونه‌وه‌كانیان.
شارپرێس زۆر هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندیی به‌ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمانه‌وه بكات، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا شنه زرار یه‌كێك له‌خوێندكارانى به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ شارپرێس قسه‌یكردو وتى:"نامانه‌وێ هیچ كه‌سێك وه‌ك ڕێبه‌رو سه‌ركرده‌ى ئێمه‌ى خوێندكار خۆى بناسێنێ".
وتیشى:"داواكاریی ئێمه داواكاریه‌كى ڕه‌وایه‌و پێویستمان به‌پشتیوانى هه‌موو چین‌و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام نامانه‌وێت پرسه‌كه‌مان به‌حزبیی بكرێت، بۆیه تكا له‌سه‌ركرده‌و به‌رپرسه حزبیه‌كان ده‌كه‌ین هیچ كه‌س نه‌یاته ناو خۆپیشاندانه‌كانمانه‌وه".
بۆچوونی ئێوە