AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢ ١٣:١٥

رێگەی نێوان سلێمانی و هەولێر داخرا؛

دوایین هەواڵەکان لە خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی

دوایین هەواڵەکان لە خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی

خۆپیشاندانى خوێندكاران به‌رده‌وامه‌و به‌هۆى خۆپیشاندانى خوێندكاران له‌قه‌زاى دوكانى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان پارێزگاى سلێمانى‌و ئیداره‌ى ڕاپه‌رین‌و پارێزگاى هه‌ولێر داخراوه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كى زۆر دروستبووه‌.

بە پێی هەواڵی مێهر،به‌هۆى خۆپیشاندانى خوێندكاران له‌قه‌زاى دوكان، ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان (سلێمانى ـ هه‌ولێر) هاوكات (سلێمانى ـ ڕاپه‌ڕین) داخراوه‌و دواى ڕوداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ریش ئه‌م ڕێگه‌یه‌ وه‌ك ڕێگاى سه‌ره‌كى هاتوچۆى نێوان هه‌رچوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك‌و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكانى ئه‌و ناوچانه‌وه‌ سه‌ردانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌پارێزگاى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ سه‌ردانى پارێزگاكانى ترى هه‌رێم بكات، جگه‌ له‌كه‌ركوك ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت، بۆیه‌ خۆپیشاندانى خوێندكاران قه‌ره‌باڵغیه‌كى زۆرى دروستكردوه‌.

خۆپیشاندانى خوێندكاران سه‌نته‌رى پارێزگاكانى تێپه‌ڕاندو له‌ئێستادا له‌قه‌زاكانى كۆیه‌و دوكان‌و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه‌و خوێندكاران داواى پێدانى ده‌رماڵه‌ى مانگانه‌ ده‌كه‌ن.

News ID 40072

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha