بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری، نوێنەری پێشووری دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا پێی وایە دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هێزە کوردییەکان، لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرش ناکاتە سەر ناوچە کۆنترۆڵەکانی کورد لە سووریا.
ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمانیتۆر سەبارەت بە هۆکاری بەڕێوەنەچوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا زیادی کرد: ئەو بابەتە بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە ساڵی 2019 و جەخت لەسەر پێشڕەوی نەکردنی دووبارەی هێزەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریایە.
جەیمز جێفری هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری فەرماندە کوردەکانی، هێزێکی کارامە وەسف کرد و هۆکاری کارامەیی سەقامگیری لە کوردستانی سووریا و کەم بوونەوەی ئۆپراسیۆنەکانی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا وەسف کرد.
هەروەها ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەمێننەوە و هۆکارەکەشی جەخت لەسەر پێویست بوونی درێژەی شەڕ دژی داعش و ڕێگری لە دزەی ڕووسیا لە ئەو ناوچەیە.
Your Comment