بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەڵی ڕێبەری پارتی جووڵەی ناسیۆناڵیستی تورکیا لە هەوڵێکی سەیر و سەمەرەدا، نەخشەیەکی لە ژێر ناوی نەخشەی جیهانی تورک خەڵاتی ئەردۆغان کردووە کە تێیدا هەموو ئەو شوێنانە لە وڵاتانی دیکە کە زمانیان تورکییە یان کەمایەتی تورک و موسڵمانن، لە ڕیزی ناوچەی ژیر دەسەڵاتی تورکیا هێناوتە ئەژمار.
ئەو هەوڵەی باخچەڵی کاردانەوەی زۆری مێدیایی بەدواوە بوو بە شێوەیەک کە مێدیایەکی یۆنانی لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵە نووسی، ئەو نەخشە کە ئایدا و دەستێوەردانە دەرەکییەکانی ئەردۆغان دەنەخشێنێت، ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە وڵاتانی بالکان و ئاسیای ناوەندی و ڕووسیا و تا بەشگەلێک لە چین بە کەمایەتی موسڵمانی ئۆیغوری وەکوو نیشتمانی تورکیا نمایش دەدات و ئەوە خەڵاتێک بوو کە باخچەڵی پێشکەشی ئەردۆغانی کرد.
لە ڕۆژنامە و میدیاکانی ڕووسیا هاوکات لەگەڵ باس لەسەر ئەو خەڵاتە باس کراوە کە ئەو خەڵاتە پەیامێکی بۆ جیهان پێیە.
پارتی جووڵەی ناسیۆناڵیست وتی کە باخچەڵی ئەو نەخشەیەی داڕشتووە و لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: باخچەڵی نەخشەی جیهانی تورک کە بۆ ماوەیەکی خۆر لەسەری کاری کردووە و بە شێوەی تایبەت دایڕشتووە، وەکوو ئاڵایەک ئەبێ نەوە بە نەوە دەست بەدەست بکرێت، بسپێردرێتە ویژدانی تورکی و بچێتە نێو هزری گەلی تورکیاوە.
هەندێک لە مێدیاکانیش بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئەردۆغان و باخچەڵی لەگەڵ نەخشەی جیهانی، ڕایانگەیاند کە ڕێبەری پارتی جووڵەی ناسیۆنالیستی تورکیا نەخشەیەکی داوەتە ئەردۆغان کە بەشگەلێک لە ئێران، عێراق و ڕووسیای خستووەتە سەر خاکی تورکیا.
Your Comment