بە پێی هەواڵی مێهر, زیاد جەبار سەبارەت بە گۆڕانی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان, وتی: یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەمێکە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت و نەگۆڕاوە و ئێستا کاتی گۆڕانی سیستەمی هەڵبژاردنی هەرێمە.
ئەو هەروەها داکۆکی کرد: پێکهاتەی کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنی هەرێم نابێ بگۆڕێت.
شیاوی ئاماژەیە پارتی دیموکرات بە ٤۵ کورسی زۆرینەی کورسییەکانی پارلەمانی کوردستانی بۆ خۆی تەرخان کردووە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە پارتی یەکێتی نیشتمانی ۲۱ کورسی و یەکێتی ئیسلامی ۵ کورسی و ئەنجومەنی عەداڵەتیش ۷ کورسییان لە پارلەماندا هەیە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پارلەمانی کوردستان وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستی گۆڕانی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان, رایگەیاند: نابێ شێوازی دابەشکردنی حیزبەکان لە کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردن بگۆڕێت.
News Code 40018
بۆچوونی ئێوە