بە پێی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموودزادە لەم بارەوە وتی: گەڵاڵەی جێبەجێ کردنی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی ئێران سەبارەت بە فێرکاری زمانی ئێتنیکەکان لە قوتابخانە و زانکۆکانی وڵات پەسند کرا.
ئەو وتیشی: لە پێناو ئەم یاسایە دەوڵەت دەبێ سیستەمی فێرکاری زمان و ئەدەبیات بە زمانی ئێتنیکەکان لە ڕێگای وەزارەتی فێرکاری و وەزرەتی باڵای خوێندنەوە جێبەجێ بکات.
ئەو وتیشی: جێبەجێ کردنی تەواوی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕيتی هەنگاوێکی پتەو و بنەڕەتی لە وڵام دانەوە بە یەکێک لە گرینگترین داخوازییەکانی ئێتنیکەکانی وڵاتە.
Your Comment