باشاک دەمیرتاش بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان سزا درا

باشاک دەمیرتاش هاوژینی ڕێبەری زیندانیی هەدەپە بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی پێشکەش کردنی راپۆرتی ناڕاست سەبارەت بە تەندروستی خۆی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بە گوێرەی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، لە داخوازییەکدا کە لە ٣ی مارسی ٢٠١٨دا نووسراوە، باشاک دەمیرتاش بە پێشکەش کردنی راپۆرتی ناڕاست سەبارەت بە تەندروستی خۆی تۆمەتبار کراوە. دادگای لێکدانەوەی دۆسیەکە ڕایگەیاندووە باشاک دەمیرتاش بە هاوکاری دوکتۆر ڕ.ب ئەم کارەی کردووە بۆیە هەردوو کەس بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون.

شیاوی ئاماژەیە لەم مانگانەی دواییدا لە لایەن میدیاکانی لایەنگری حکوومەتەوە هێرشی زۆر کراوەتە سەر باشاک دەمیرتاش. هەروەها تەلەڤیزیۆنی فاکسی تورکیا بە هۆی بانگهێشت کردنی ئەو بۆ بەرنامەیەک بە سزای پارە دان بە دەنگ و ڕەنگی تورکیا مەحکووم کرا.

News Code 39945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =