AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٠:٤٧

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند:

سەردار قائانی جەختی کرد ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگیردرێت

سەردار قائانی جەختی کرد ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگیردرێت

ئیرەج مەسجدی ڕایگەیاند کە سەردار قائانی فەرماندەی سوپای قودس لە سەفەر بۆ بەغدا و دیدارە ئەنجام دراوەکان، لەسەر زەروورەتی ڕێز بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق و گرینگایەتی لێکۆڵینەوەی ورد سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لەسەر سەفەری سەردار قائانی بۆ عێراق، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامەکەی و هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق شرۆڤەی دا.

مەسجدی سەبارەت بە سەفەری سەردار ئیسماعیل قائانی لە دۆخی هەستیاری عێراق بۆ ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئامانجی ناوبراو لە ئەو سەفەرە یارمەتی و ڕاوێژ بۆ چارەسەری کیشەکانە کە لە ئەو ماوە هەستیارەدا هاتە پێشەوە. ئاساییە کە سەردا قائانی هەموو لایەکی بۆ هێوری، هاوکاری و ئاسایش بانگهێشت کرد و پشتیوانی ئێران لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە لەلایەن بەرپرسانەوە ڕاگەیێندرا، ڕاگەیاند.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها وتیشی کە سەردار قائانی لە ئەو سەفەرەدا هیرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمیی ئیدانە کردووە و خوازیاری گرینگایەتی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی، ورد و هەمەلایەنە سەبارەت بە ئەو هێرشە بۆ دەرخستنی لایەنەکانی ئەو بابەتە و سزای هۆکارەکانی بە پێی یاسای عێراق بوو.

News ID 39933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha