AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٩ ٠٨:٣٥

لە دانیشتنی"ئێران ناوچە و گۆڕانی هاوسەنگییەکانی جیهان" باس کرا؛

ریسوا کردنی ئەرتەشی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران

ریسوا کردنی ئەرتەشی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران

کارناسان و چاودێرانی گۆڕانە سیاسی و نێونەتەوەییەکان پێیان وایە رووداوی ئەم دواییانە لە دەریای عەمان نیشاندەری سەرکەوتنی دەریایی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا بوو و بەدوای ئەوە گۆڕەپان جارێکیتر هاتە یارمەتی دیپلۆماسییەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژی چوارشەمەی پێشوو ئێران لە هەوڵی ئەمریکا بۆ دزییەکی دەریایی و بەرەنگاری هێزەکانی سوپای پاسداران هەواڵی دا. میدیا ناوخۆییەکان هەواڵیان دا کە ئەمریکا لە دزییەکی دەریاییدا دەستی بە سەر نەوتهەڵگرێکدا گرت و نەوتەکەی گواستەوە و نەوتهەڵگرەکەی بۆ شوێنێکی نادیار نارد.

هەواڵدەریی مێهر بۆ لێکدانەوەی ئەم مژارە دانیشتنێکی بەڕێوە برد. لەم دانیشتنەدا سەید ڕەزا سەدر حسێنی، کارناسی باڵای ناوچە لەم بارەوە وتی: ئەوەی لە دەریای عەمان ڕووی دا نیشاندانی دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای پاسداران بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٤٤ ساڵدا سەلماندوویە کەس ناتوانێ بە بێ وەرگرتنی سزای کارەکەی، بەرژەوەندییەکانی بخاتە مەترسییەوە.

ریسوا کردنی ئەرتەشی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران

ئەو وتیشی: ئێمە لەم ڕووداوەدا بینیمان جارێکیتر هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران بخاتە مەترسییەوە، بێ ئاکام مایەوە. بێگومان دەستکەوتی سوپای پاسداران ڕوون و ئاشکرایە.

ناوبراو داکۆکی کرد: دەتوانین بڵێین گۆڕەپان جارێکیتر هاتە یارمەتی دیپلۆماسییەوە. ئێستا دیپلۆماسی دەتوانێ بە دەنگی بەرز، خوازیاری بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و داوای مافی خۆی بکات. ئاکامی ئەم ڕووداوە بە شێوەیەک بوو کە تەنانەت ئەمریکییەکانیش سەریان سووڕ ما.

ریسوا کردنی ئەرتەشی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران

ئەوەی لە دەریای عەمان ڕووی دا ڕووداوێکی گرینگی سیاسی بوو

هەروەها عەلیڕەزا داوودی کارناسی باڵای میدیا و بابەتە ستراتیژیکەکان لەم بارەوە وتی: پاش ئۆپەراسیۆنی سوپا، میدیا بیانییەکان هەوڵیان دا دژی تاران ڕاوەستن چونکوو ئەوەی لە عەمان ڕووی دا ڕووداوێکی گرینگی سیاسی بوو.

ئەو وتیشی: میدیاکان هەموو هەوڵی خۆیان ئەدا بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن شتێک ڕووی نەداوە بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی وێنە و ویدیۆکان هەوڵیان دا ڕاستیی ئەم وێنانە بخەنە گومانەوە.

ڕووداوی عەمان ورەی گرووپە عێراقییەکانی بەرز کردۆتەوە

محەمەد ئەلیاسری شرۆڤەکار و کارناسی عێراقی لەم دانیشتنەدا وتی: ڕاستییەکە ئەوەیە کردەوەی سوپا دژی دزی ئەمریکا دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا عێراقییەکان بوو.

ئەو داکۆکی کرد: کردەوەی سوپا لە دەریای عەمان بووە هۆی باشتر بوونی دۆخی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق. بێگومان گرووپە عێراقییەکان بە ورەیەکی زۆرترەوە بۆ دەرکردنی داگیرکەرە ئەمریکییەکان هەوڵ ئەدەن.

News ID 39917

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha