مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد

لە دیداری بارزانی و یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.

لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.

گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو

News Code 39904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha