بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە کوردستان، دکتۆر شوکروڵڵا زەندی پسپۆڕ و نەشتەرگەری مێشک، دەمار و بڕبڕە لە نەخۆشخانەی کەوسەری توانی نەشتەرگری "کیاری مالفورمەیشن" ئەنجام بدات.
ناوبراو زیادی کرد: نەشتەرگەری کیاری مالفورمەیشن بۆ چارەسەری هاتنە خوارەوەی بەشگەلێک لە مۆخچەی ناوی مل و گوشار لەسەر نوخاع ئەنجام دەدرێت و گرووپی پزیشکی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە توانی ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: لە چەند ڕۆژی دواییدا نەخۆشێکی 42 ساڵان بە پێشینەی دابەزینی هێزی لای ڕاستی لەشی و سڕ بوونی ماسوولکەکانی دەموچاو و کێشە لە خواردن چووە لای پسپۆڕان لە نەخۆشخانەی کەوسەر.
ڕەزاعی ڕایگەیاند: لە نەشتەرگەریەک کە بۆ ئەو کەسە کرا نوخاعی نەخۆشەکە ئازاد کرا و مۆخچە لەسەری هەڵگیرا و نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتنەوە ئەنجام درا و ئێستاش ڕوو لە چا بوونەوەیە.
Your Comment