نامەی لەیلا گۆڤەن بۆ زیندانیانی فەلەستینی: ئێمەش لە نیشتمانی خۆمان غەریبین

لەیلا گۆڤەن بۆ هاوخەمی لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیل مانیان لە خواردن گرتووە، نامەی نووسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەلگای دیمۆکراتیک لە نامەیەکدا بۆ زیندانیانی فەلەستینی لەگەڵیان هاوخەمی کرد.

گۆڤەن کە خۆی لە بەشێ ژنانی ئەلازیغ زیندانییە، بۆ زیندانیانی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلن نامەی نووسی. ناوبراو لە ئەو نامەیەدا نووسیویە:

زیندانیانی ئازیزی گەلی فەلەستین، لە حاڵێکدا کە لە زیندانی ئەلازیغ بەسەدەبەم، لە ڕێگای هەواڵەکانەوە ئاگادار بوومەوە کە مانتان لە خواردن گرتووە. وەکوو کەسێک کە بە باشی تێدەگەم کە مانگرتن لە خواردن لە زیندان چلۆنە، ویستم نامەتان بۆ بنووسم. لە سەدەی بیست و یەکەم دا لە حاڵێکدا کە مرۆڤەکان بۆ رەنگدان بە ژیانیان خەریکی دروست کردنی خانوو لە گەردوونن، خەڵکی فەلەستین و گەلی کورد لە خاکەکەی خۆیان وەکوو پەنابەر لە ژێر گوشار و ستەمدا ژیان دەکەن.

شیاوی باسە، لەیلا گۆڤەن کە بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی لە زیندانە ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی خوێندنی گۆرانی بە زمانی کوردی لەگەڵ زیندانیانی دیکە و لەبەرکردنی جلی کوردی ، سزا درا.

News Code 39776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha