بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: ئێمە پێمان وایە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی دراوسێ دەبێ یارمەتی خەڵکی ئەفغانستان بدەن.
ئەو وتیشی: ئێمە داکۆکی دەکەینە سەر یەکگرتوویی هەموو ئەفغانییەکان بۆ ئەوەی لەم قۆناغە دژوارە تێپەڕن. ئێمە پێوەندیمان لە گەڵ لایەنە ئەفغانییەکان بووە و بە بەرپرسان و حاکمانی ئەو وڵاتەمان ڕاگەیاندووە کە کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان نابێ سنوورەکانی ئێمە بخاتە مەترسییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران داکۆکی کردە سەر یارمەتی هەموو وڵاتان بۆ خەڵکی ئەفغانستان و ڕاشیگەیاند: حاکمانی ئەفغانستانیش دەبێ هەموو چینەکانی خەڵک لە حکوومەتەکەیاندا بەشدار بکەن و لە پەنای یەک و بە یەکگرتووییەوە وڵاتەکەیان ڕزگار بکەن.
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ ئەفغانستانیش وتی: لەم دانیشتەدا داکۆکی کرایە سەر ڕێگاچارەی سیاسی بۆ ئەفغانستان. هەروەها داکۆکیمان کرد کە وەرگرتنی حکوومەت لە ئاستی نێودەوڵەتی بە بێ وەرگرتنی ناوخۆیی بێ بایەخە.
Your Comment