ئیزنی دەستێوەردان لە پێکهێنانی دەوڵەت نادەینە هیچ وڵاتێک

موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر دژایەتیی لەگەڵ هەر جۆرە دەستێوەردانێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەتایبەتی لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە ئەو بارەوە نووسی: بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەستێوەردانیان نەکردووە هەوڵ دەدەین و بۆ کردنەوەی پڕۆژەی ئەمنیەتی، ئابووری، فەرهەنگی، تەندروستی، پەروەردە و پیشەیی هاوبەش هەوڵ دەدەین.

سەدر زیادی کرد: لەگەل ئەو وڵاتە دراوسێیانە کە دەستێوەردانی ئاشکرایان لە دۆخی عێراق هەیە بۆ ڕێگری تەواو لە دەستێوەردانەکان، لە ئاستی باڵا دانوستان دەکەین. ئەگەر بە ئەو دانوستانانە وەڵام بدەنەوە، پێشوازی دەکەین. ئەگەریش نا، بە شێوەی دیپلۆماتیک و نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری کردنیان هەوڵ دەدەین.

موقتەدا سەدر هەروەها هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانە کە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەستێوەردان دەکەن بۆ کەم کردنەوەی پێوەندی ئابووری، دیپلۆماتیک و دیکەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان دژیان بەکار دەهێنن.

News Code 39721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =