بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا عێراقییەكان، خۆپیشاندەران بەرەو پردی وەستان پێشڕەوییان کردووە، یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوزی ناوەندی بەغدایە، کە بارەگای حکومەت و پەرلەمان و ئەرکە بیانیەکانی تێدایە.
بۆ بەرگرتن لە ڕووداوی نەخوازراو هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە جوڵە كردووە لە ناو ناوچەی سەوز و زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سەدان لایەنگری فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکانی شیعە لە نزیک یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز دەستیان بە مانگرتن کرد لە ناوەڕاستی بەغدا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە و داوای ژماردنەوەی دەستییان کرد.

ئەو خۆپیشاندەرانەی کەهەفتەی ڕابردوو مانگرتنیان ڕاگەیاند بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەمشەو بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا بە شێوەیەكی بەرفراوان بەڕێكەوتن.
News Code 39706
بۆچوونی ئێوە