800 تیرۆریست لە بودجەی بنەماڵەکانی قوربانی تیرۆریزم پارەیان وەرگرتووە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار جەختی کرد نزیک بە 700 تا 800 تیرۆریست کە دژی هێزە سەربازییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنیان کردووە لە بودجەی قوربانیانی تیرۆریزم کەڵکوەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر غنام فەرماندی ئۆپراسیۆنی ئەنبار لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: زیاتر لە سێ هەزار ناوی ساختە لە نێو دۆسیەکانی بنیاتی شەهیدی پارێزگای ئەنبار هەیە و بە پێی یاسا شوێنگیری دەکرێن.

ئەلغنام زیادی کرد: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار سەبارەت بە سکاڵای هەندێک لە هاووڵاتیانی پارێزگای ئەنبار سەبارەت بە بوونی دۆسیەی ساختە لە بنایەتی شەهید نامەی بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران نووسیوە و دوای ئەوە کومیتەیەک پێک هات و دەرکەوت کە نزیک بە 3600 ناوی ساختە لە نێو دۆسیەکانی بنیاتی شەهیدی پارێزگای ئەنبار هەیە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار جەختی کرد: نزیک بە 700 بۆ 800 تیرۆریست لەوانە تیرۆریستە خۆکوژەکان کە لە دژی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق شەڕیان کردووە لە بودجەی تەرخان کراو لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ گیان فیدایان کەڵکیان وەرگرتووە.

News Code 39653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =