سوورین لە سەر دانوستانی ئەتۆمی بەو مەرجەی ئەنجامەی هەبێت

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی جەختی کرد کە ئێران سوورە لە سەر دانوستانێک کە لە سەر تەوەری ئەنجام بێت و کات بە فێرۆدان نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە دووەمین گفتوگۆی ڕاستەخۆی تەلەفزیۆنیی لە گەڵ خەڵک باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی ئێران و بابەتە نێودەوڵەتییەکانیش کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی قسەکانیدا وتی: ئێمە پایبەندین بەو شتانەی کە وتمان و لەم ڕێگایەدا جدین و دەبێ لایەنی بەرانبەریش جیدی بێت .

ئەوەشی وت کە لە دانوستانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڵ نوێنەرای یەکێتی ئەورووپا ئێران ڕایگەیاندووە کە جیدیە و سوورە بۆ دانوستان و دەبێ لایەنی بەرانبەریش وا بێت.

News Code 39648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =