بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، دیلان غەفوور ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا ستەمێکی گەورە لەم حیزبە کراوە.
ئەو داکۆکی کرد: چاودێرانی ئێمە ڕەوتی ژماردنی دەستیی دەنگەکانیان شوێنگیری کرد و ئێمە هیچ کێشەیەک لە دەنگەکانمان قبووڵ ناکەین. ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبینرێت، شیاوی ئێمە نییە و هیچ گۆڕانێکی نایاسایی قبوو ناکەین.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی جیدیمان لەم بارەوە دەبێت، داکۆکی کرد: ستەمێکی گەورە لە حیزبی ئێمە کراوە و پێمان وایە ئەنجامی دەنگەکان لە گەڵ مێژوو و پێشینەی ئێمەدا هاوسەنگ نییە.
Your Comment