کاریگەری ئەردۆغان لە سەر هاڕەی مێژوویی لیر

بەدوای دابەزینی یەک لەسەدی نرخی سودی بانکی و وەلانانی چەند بەڕێوەبەری باڵای بانکی ناوەندی، لیری تورکیا دابەزینێکی مێژوویی بە خۆیەوە بینی.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕی ستەمبۆل گەیشتە ٩.١٦٢ لیر و بەم شێوە بایەخی پارەی تورکیا دابەزینێکی مێژوویی بە خۆیەوە بینی.

هەروەها نرخی یۆرۆ لەم بازاڕەدا گەیشتە ١٠.٦٣٣ لیر. ڕۆژی پێشوو دۆلار و یۆرۆ لە بازاڕی ستەمبۆل بە ٩.١٠٤ و ١٠.٥٢٦ لیر مامەڵە کرابوو.

دابەزینی نرخی سودی بانکی ناوەندی تورکیا سەرەکیترین هۆکاری دابەزینی بایەخی لیر دێتە ئەژمار. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیاری داوە ئەم نرخە کەمتر بکاتەوە.

حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا لەم بارەوە هۆشداریان داوە و داوایان لە بانکی ناوەندی کردووە ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکات. بەڵام بانکی ناوەندی لە تورکیا ئازادییەکی ئەوتۆی نییە و بە دەستی سەرۆک کۆمار کۆنترۆڵ دەکرێت.

کەماڵ قلیچدار ئوغلوو ڕێبەری حیزبی کۆماریخواز سەبارەت بە هەڵاوسانی بێوێنە لە داهاتووی تورکیا هۆشداری داوە. ئابووریزانان هەروەها پێیان وایە ئاکامی بڕیاری ئەردۆغان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لەم وڵاتە.

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دراو لە سەر بڕیاری ئەردۆغان کە شەوی پێشوو بڵاو بووەوە، دوو کەس لە جێگرانی ئەم بانکە و ئەندامی کۆمیتەی سیاسەتی پارەیی لە سەر کار دەرکران.

میدیایاکان ڕایانگەیاندووە دەرکردنی ئەم کەسانە بە هۆی دژایەتیان لە گەڵ ئەم بڕیارە بووە.

News Code 39586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =