هاوپەیمانیی فەتح ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژەکەی هاوپەیمانی فەتح بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "ئەنجامەکان شەفاف نین و بە تەواوی ڕەتیدەکەینەوەو بەڵگەی تەواویان هەیە کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە بەڵام هەژمارنەکراوە".

بەوتەی ئەحمەد ئەسەدی، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تەنیا لەلایەنی ئەمنییەوە سەرکەوتوو بووە، بەڵام ڕۆتیناتی کۆمسیۆن لەڕۆژی دەنگداندا زۆر کەسی لەو مافە پێشێلکرد".

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح هۆشداریدا و وتی "بەو کەسانە دەڵێین کە دەنگیان پێداوین، دەستبەردارتان نابین و سەرکردایەتی فەتح بەرگریی لە دەنگەکانتان دەکات"

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانی فەتح توانی تەنیا 14 کورسی بەدەستبهێنێت.

News Code 39563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =