کوژران و بریندار بوونی ٥ هێزی پۆلیسی تورکیا لە باکووری سووریا

٥ کەس لە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا کوژران و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکی بۆ کاروانی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا، ٢ هێزی پۆلیس کوژران و ٣ هێزی دیکەش برینار بوون.

ئاناتۆلی، میدیای فەرمی تورکیا وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، یەپەگەی وەکوو بەرپرسی ئەم ‌هێرشە مووشەکیە ناساند بەڵام هۆکاری ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا لە خاکی سووریای شرۆڤە نەکرد.

شیاوی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

News Code 39544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha