بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بە پێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت و کارناسان شانسی شانسی بردنەوەی بەربژێرە سەربەخۆکان زیاتر لە هەر کاتێکی دەبینن لەسەر دەنگی کوردە ئێزدییەکانیش کاریگەری داناوە.
گۆڤاری میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی بەشداری کردنی کوردانی ئێزدی لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق باسی کردووە. ئێزدییەکان لە هەر کاتێکی دیکە لە پارتە کوردییەکان بەتایبەتی پارتی دیمۆکرات بێ هیوا بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تووڕەیی ئێزدییەکان لە پارتە کوردییەکان لە ئاستێکدا بوو کە ئیزنیان نەدایە بەربژێری پارتی بۆ بانگەشە بچنە ناو شەنگال.
هەندێک سەرچاوە لە شەنگال بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شەمگال دزەی زپریان هەیە لە پاڵپشتی پەکەکە لە هەندێک بەربژێر و هەوڵ بۆ پەرەی دزە لە عێراق لە ڕێگای سیاسییەوە هەواڵیان داوە.
Your Comment