بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ڕایگه‌یاند: به گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گشتی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه) بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، كه بڕیاره‌كه له كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو تا كاتژمێر 6ی به‌یانی ڕۆژی 11ی هه‌مان مانگ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه كه بڕیاره ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ.
بۆچوونی ئێوە