فەنلاند بەنهێنی لە کەمپی ژێردەستی کوردی سووریا منداڵانی پەروەردە کردووە

وەزارەتی دەرەوەی فەنلاد بە بێ ئاگاداری بەرپرسە کوردەکانی سووریا بەرنامەی فێرکاری سەرهێڵی بۆ منداڵانی ئەم وڵاتە لە کەمپی ئەلهەول بەڕێوە بردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، میدیاکانی فەنلاند بەرنامەی شاراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیان بۆ دەیان منداڵی فەنلاندی بنەماڵە داعشییەکان لە کەمپی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریایان ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی هێلسینگن سانومات بۆ یەکەم جار دەریخست وەزارەتی دەرەوەی فەنلاند بە یارمەتی دوو وەزارەتخانەی دیکە لەم وڵاتە، بەرنامەیەکی فێرکارییان بۆ فێرکاری دەیان منداڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لە کەمپی ئەلهەول بەڕێوە بردووە کە تێیدا زمانی فەنلاندی، ژینگە، مێژوو و زمانی ئینگلیسی لە ڕێگای تەلەفونی دایکی ئەم منداڵانەوە وتراوەتە.

بە گوێرەی هەواڵی ئێم تی ڤی، فێرکاری سەرهێڵ بۆ منداڵانی فەنلاندی لە کەمپی ئەلهەول، لە مانگی مەی ٢٠٢٠ەوە دەستی پێ کرد بەڵام لە بەهاری ٢٠٢١دا ڕاگیرا.

News Code 39344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =