بە پێی هەواڵی مێهر، هیوا عوسمان سیاسەتوانی کوردی عێراقی و ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی پێی وایە ئەمریکا ڕەنگە پاش بە جێ هێشتنی ئەفغانستان، بیەوێ عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە جێ بێڵێت و بەم شێوە کوردەکان چارەنووسێکی نادیاریان دەبێت.
ئەو لە وتووێژ لە گەڵ ئیسپوتنیک هۆشداری داوە عێراق ڕەنگە مەترسی دابەش بوونی لە سەر بێت و کۆنترۆڵی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر بێتەوە.
ناوبراو هەروەها وەبیری هێنایەوە ئەمریکا لە سەردەمی حکوومەتی سەدام حسێن کوردەکانی بە جێ هێشت و کوردەکانی سووریاشی لە بەرانبەر تورکیا بە تەنیا هێشتەوە. بۆیە کوردەکان بیرەوەرییەکی باشیان لە دۆسایەتی ئەمریکا نییە.
ئەو داکۆکی کرد: کوردەکانی عێراق دەبێ ئێران و ڕووسیا وەکوو هاوپەیمانێکی خۆیان و جێگری ئەمریکا هەڵبژێرن چونکوو ئەو وڵاتانە تا کۆتایی لە سەر بەڵێنی دۆستایەتی دەمێننەوە.
Your Comment