کوردستان پێشکەوتووترین ناوەندی ناسینەوە و دەرمانی شێرپەنجەی ڕۆژاوای ئێرانە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: بە تەرخان کردنی پێشکەوتووترین دەزگای پەت سی تی ئێسکەن بە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ئەو پارێزگایە وەکوو ناوەندی ناسین و دەرمانی شێرپەنجە لە ڕۆژاوای ئێران ناسرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێستاکە ئەو دەزگا پێشکەوتووە بۆ ناسینی نەخۆشی شێرپەنجە لە چوار پارێزگای تاران، شیراز، خۆراسانی ڕەزەوی و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بووە و کوردستان پێنجەمین پارێزگای ئێرانە لە دەبێتە خاوەن ئەو ئامێرە گرینگە بۆ ناسینی شێرپەنجە.

ناوبراو زیادی کرد: زیاتر لە یەک هەزار ملیار ڕیاڵ بۆ کڕینی ئەو دەزگا پێشکەوتووە خەرج کراوە و جگە لە خزمەتگوزاری بۆ پاریزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران دەتوانێت نەخۆشخانەی کەوسەری سنەە ببێتە ناوەندی تووریزم دەرمانی لە بواری ناسین و دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکە.

News Code 39168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =