ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هۆکاری هێرش بۆ حەشدی شەعبین

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی وەکوو هۆکاری هێرشەکانی ئەم دواییانە بە حەشدی شەعبی ناو برد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوومەرییە نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق هێرشەکانی ئەم دواییانە بە دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراقی ئیدانە کرد.

ئەو وتی: ئەمریکا هۆکاری ئەم هێرشەیە، گەر ئەمریکییەکان ڕەتی دەکەنەوە کەواتە زایۆنیستەکان بەرپرسن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمریکا داگیرکەرە و دەبێ لە خاکی عێراق بڕواتە دەرەوە. چەندین جار وتوومانە کە زایۆنیستەکان گەورەترین دوژمنی عێراقن.

News Code 39162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =