AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٦ ٠٨:٥٠

ئاواز خوێندن بە زمانی کوردی لە تورکیا تاوانە

ئاواز خوێندن بە زمانی کوردی لە تورکیا تاوانە

13 هاووڵاتی کوردی خەڵکی باتمان بە هۆی خوێندنی ئاواز بە زمانی کوردی بانگهێشت کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان دژی 13 کەس کە لە کۆماڵێکدا گۆرانیی "نافەرمانی ژیانە" ی گۆرانبێژێکی کوردیان وتبووەوە و هەڵپەڕکێیان کردبوو، دەستی پێکرد. ناوی فاتما ئابلای و عومەر کوپلو هاوسەرۆەکانی هەدەپە لقی باتمانیش لە ئەو ڕیزبەندەدا دەبینرێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، 13 هاووڵاتی باتمان، لەوانە فاتما ئابلای و عومەر کوپلو هاوسەرۆکەکانی هەدەپە بەهۆی خوێندنی هاوکات لەگەڵ گۆرانیی "نافەرمانی ژیانە" بۆ پێشکەش کردنی هەندێک شرۆڤە بۆ لقی دژە تیرۆری ئیدارەی پۆلیسی باتمان بانگهێشت کران. عومەر کوپلو سەبارەت بە ئەو هەوڵەی ئیدارەی پۆلیس و دادستێنی باتمان وتی: دۆخەکە کۆمێدی تراژدیە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئاکەپە پاگەندەی کردووە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی هیچ جۆرە قەدەغەیەک دژی زمانی کوردی نەبووە، بەڵام ئەمە چەندین جارە کە خوێندن یا قسە کردن بە زمانی کوردی، هەروهەا هەڵپەڕکی بووەتە هۆی پێکهێنانی دۆسیە دژی هاووڵاتیان.

News Code 39150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha