AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٣ ١٥:٢٧

قاڵیباف:

ئێران هیچ زانیارییەکی نوێ بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی نەداوە

ئێران هیچ زانیارییەکی نوێ بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی نەداوە

نوێنەری خەڵکی تەورێز لە مەجلیس وتی: بە وتەی سەرۆکی مەجلیس لە دانوستان لە گەڵ گەرووسی، هیچ زانیارییەکی نوێ بە ئاژانس نەدراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەلیڕەزابەیگی لەم بارەوە وتی: بە پێی وتەی قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران تەنیا ڕووداو گۆڕانی کارتی کامێراکانە کە پێشتر لە لایەن ئاژانسەوە داخرا بوون، ئەمجارەش کارتەکان گۆڕان و ئاژانس دیسانەوە دەزگاکانی پڵۆمپ کرد.

ئەو وتیشی: قاڵیباف داکۆکی کردووە کارتەکان لە ئێران دایە و هیچ زانیارییەک نەدراوەتە ئاژانس.

عەلیڕەزابەیگی داکۆکی کرد: بە بۆنەی ئەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی سەر ئێران هەڵنەوەشاونەتەوە، دەوڵەت ناتوانێ هیچ زانیارییەک بداتە ئاژانس.

News ID 39126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha