پێشوازی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی لە مستەفا کازمی

سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە باڵەخانەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی پێشوازی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە شێوەی فەرمی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە باڵەخانەی کۆبوونەوەی بەرپرسان پێشوازی کرد.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی، دوای خوێندنی سروودی نەتەوەیی دوو وڵاتەکە، دکتۆر ڕەئیسی و کازمی لە شوێنی تایبەت وەستان و دواتریش شاندە باڵا هاوڕێکانیان ناسێندران.

دوای ئەو ڕێوڕەسمە گفتوگۆی دوو لایەنەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد.

گەشە و تۆکمە کردنی هەر چی زیاتری هاوکاری دوو لایەنە لە بواری جیاوازی سیاسی، ئابوور و فەرهەنگی و تاوتێ کردن و گۆڕینەوەی ڕا سەبارەت بە گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە گرینگترین تەوەرەکانی دانوستانی شاندە باڵاکانی دوو وڵاتەکە ڕاگەیێندرا.

News Code 39084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =